ڤیدیۆ: پیاوێكی هندی بڕیاریدا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی جیاواز بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌ندازیارێك كه خه‌ڵكی هندستانه، بڕیاریدا زۆر جیاوازتر له زاواكانی دیكه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ساز بكات.
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه و ڤیدیۆی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری گه‌نجێكی هندی به‌ناوی "ئه‌نكوش جیسوال" بڵاوبۆته‌وه، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڤاری" ئیندیا ئێكسپرێس" ئه‌نكوش ده‌ڵێت" من وه‌ك ئه‌ندازیاری شارستانی كار ده‌كه‌م و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ بلدۆزه‌ر به‌ركه‌وتنم زۆره ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بڕیارمدا له‌جیاتی ئۆتۆمبێلی ئاسایی بلدۆزه‌ر به‌كاربهێنم"
ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت" بلدۆزه‌ركه‌م به‌جۆرێك ڕازاندۆته‌وه و ئاماده كردوه بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌م زۆرئارام و خۆشحاڵ بووم كاتێك له‌ناویا دانیشتووم"
AM:11:48:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه