‌زۆر خواردنی شیرینی له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌ زیانی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

منداڵ بە گشتی ھەست بەخۆشیەکەی زۆر دەکەن کاتێک شیرینی دەخۆن و زۆرجار لایان خۆشترە لە خواردنی بە سوود و سروشتی، دكتۆر كاوێس پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕێنمایی ده‌داته‌ دایكان و باوكان .

شیرینیەکان بە گشتی رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە جگە لەوەی ھەندێک رەنگ و تامی خۆشکەری دەستکردنی تێدایە وە ھەندێکیان برێک چەوریشیان تێدایە بە گوێرەی جۆری شیرینیەکە.

گرفتی سەرەکی لەو شیرینیە دەستکردانە ئەوەیە کە بەشێکی زۆر ووزەیان تێدایە بەڵام رێژەیەکی زۆر کەمی لە پرۆتین و ڤیتامینە سەرەکیەکاندا تێدایە، زیانە سەرەکیەکانی شیرینی لە منداڵان بریتیە لەوەی ووزەی زۆری تێدایە و منداڵ زۆر جولەیان زیاد دەکات بەڵام بەکارھێنانی بە شێوەیەکی گونجاو و ماقول شتێکی دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت.

 کلۆر بوونی ددانەکان کە یەکێك لە گرفتە سەرەکیەکانی ددانی جگەر گۆشەکانی بەھۆی مانەوەی ماددە شیرینیەکان لەناو دەم و لیکەکانیان بە ددانەکان
قەلەوی زۆر کە لە ھەندێک شوێندا رێژەکانی ترسناکە وزیانی زۆری ھەیە کە بەگشتی بەھۆی خواردنی زۆری دەوڵەمەند بە کاڵۆری و کەم جووڵەیی کە دەبنە ھۆکاری ترسناك بۆ زیادە درێژخایەنەکانی قەلەوی.

زیانی ماددە زیادکراوەکانی وەك تام و رەنگە دەستکردەکان،بە تایبەتیش ماددە کافایین کە جوڵەی منداڵ بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکات و دڵەراوکێ و زووماندوو بوون زیاد دەکات، ھەندێک رێگا چارەسەری، دیاریکردنی کاتی تایبەت کە شیرینی بدرێت بە منداڵ بۆ نموونە تەنھا رۆژانی ھەینی یان ھەر کاتێکی دیاریکراو بەڵام ھەفتەی یەك جار زیاتر نەبێت ، واباشە وا ژەم بدرێت بە منداڵ تا لایەنی کەم خواردن و ژەمە سەرەکیەکان بخوات پاشان پێ بدرێت نەبێتە رێگر لە خواردنی سەرەکی ماڵ ، پێدانی شیرینی  لە ھەندێک باوی کۆمەڵایەتی وەکو سەردان و ئاھەنگ و لە کاتەکانی تر رابگیرێت،گۆرینی شیرینی بە میوە و میوەی وشک کراوە وە گۆرینی پەتاتەی سورکراوە بە ھەندێک چەرەزات.

گرنگی دان بە پاک و خاوێنی چاودێری دانەکان و پاکردنەوەیان بە تایبەتی دوای خواردنی شیرینی و منداڵ فێر بکرێت و رابھێنرێت ، تا بکرێت شیرینیەکان لە کاتی بەیانی بێت نەوەك ئێوارە و کاتی شەو.


PM:03:02:22/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل