چهند ڕێنماییهكی گرنگ بۆ ئهو كهسانهی توشی شكانی ئێسك بوون
وێستگە ستایل-
لهكاتی شكانی ئێسك دهكرێت سوود له چهند ههنگاوێك وهربگیرێت بۆ زوو چاكبوونهوه، دكتۆر شوان پسپۆری ئێسک و شکاوی و پێکانی وەرزشی باشترین ههنگاوهكانی خستۆته ڕوو.
1-وەرگرتنی خواردنی باش و هاوسەنگ:
مەبەست لە خواردنی باش بۆ خێرا چاکبوونەوەی شکان بریتە لە وەرگرتنی رۆژانە لە سەوزە و میوە و چەرزات و خواردنە پرۆتینەکان وەکو هێلکە ، شیر ، مۆز و گۆشت.
2-وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکیەکان:
بۆ زیاتر بەهێزبوونی ئێسک لەکاتت شکان پیوستە او تەواوکەرە خۆراکیانە وەربگیت ڤیتامین د ، کالسیوم و مەگنیسۆم.
3-وەرزشکردن:
لەوانەیە بپرسیت کە شوینێکم شکا چۆن وەرش بکەین ، زۆر ئاسانە تەنها ئەم جومگانە بجولێنە کە کاریگەری لەسەر جولەی شکانەکە نیە، چونکە وەرش هۆکارێکی زۆر گرینگە بۆ زیاتر ناردنی خوێن بۆ شوێنی شکانەکە ئەمەش وادەکات خێراتر چاک ببێتەوە.
4-دووربکەوە لەهەندێک دەرمان:
هەندێک حەب و دەرمان هەن دەبێتە هێواش چاکبونەوەی شکان بۆیە پێوستە نەیخۆیت لەوانە ئەسپرین و دەرمانە ئازار شکێنەکان وەک و ڤۆلفاست.
5-دووربکەوە لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە.
6-دووربکەوە لە خوارنی سۆدا و کۆلا و شەکر و خواردنەوە ووزە بەخشەکان :
ئەم خواردنەوانەی کە لەسەرەوە باسم کرد دەڤیتە هۆی هەلنەمژینی کالسیوم لە ریخۆلە ، هەممومان باش دەزانین کە کالسیوم یەکێکە لە ماددە هەرە گرینگەکان بۆ خێرا چاکبونەوەی شکان.
7-تەواو جێگیکردنی شوێنی شکانەکە بە قالب یان گەچ یان بە پلاتین:
زۆر گرینگە تا شکان چاک دەبیتەوە هیچ جولەیەکی لەسەر نەبیت
PM:02:44:22/06/2022
ئهم بابهته 2084
جار خوێنراوهتهوه