‌ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌م كه‌سانه‌ باشتر وایه‌ چا نه‌خۆیته‌وه‌

وێستگە ستایل-

گرینگترین پێکهاتەی‌ چا (کافاین)ە، کە دەتوانرێت بگوترێت سوود و زیانی هەر بەهۆی‌ ئەو ماددەیەوەیە. گرینگترین کاریگەریی کافاینیش ئەوەیە کە چالاکیی مێشک زیاد دەکات، دكتۆر زانا پزیشکی پسپۆڕی هەناو ڕێنمووی 9 كۆمه‌ڵه‌ كه‌س ده‌كات له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا خۆیان دوور بگرن چونكه‌ زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستیان.

هەرچی زیانەکانی چایه‌ بریتین لە: خەوزڕان، خێرا کردنی‌ لێدانی‌ دڵ، ژانەسەر، میز زۆر بوون، بەرزکردنەوەی‌ پەستانی‌ خوێن، ددان ڕەش کردن، شل کردنەوەی‌ سەری‌ گەدە و بەوەش گەڕانەوەی‌ ترشیی گەدە، کەمکردنەوەی‌ مژینی‌ ئاسن لە ریخۆڵەکان و بەوەش خوێن کەمی‌. 

بڕی‌ ڕێگەپێدراوی‌ کافاین لەڕۆژێکدا کە نابێتەهۆی‌ لێکەوتەی‌ خراپ لەسەر تەندروستی‌، بریتییە لە 400 میللیگرام، کە ئەمەش دەکاتە نزیکەی ١٠ کوپ چا.  
بۆیە وا باشە چا:
1. بەیانیان بە تۆخی‌ و ئێواران بە کاڵی‌ بخورێتەوە.
2. منداڵ نەیخواتەوە، هەر هیچ نەبێت سەر لە ئێواران.
3. ژنی‌ دووگیان لە نیوە زیاتری‌ کەسێکی‌ ئاسایی نەیخواتەوە.
4. یەکسەر دوای‌ نان خواردن نەخورێتەوە.
5. ئەوانەی‌ کێشەی‌ دڵەکوتێ و خێرا لێدانی‌ دڵیان هەیە نەیخۆنەوە.
6. ئەوانەی‌ پەستانی‌ خوێنیان کۆنتڕۆڵ نییە نەیخۆنەوە.
7. ئەو ژنانەی‌ خەریکە لە سووڕی مانگانە دەچنەوە؛ نەیخۆنەوە، چونکە ئەو هەستی‌ گەرمییەی لە ناخەوە هەستی‌ پێدەکەن زیاد دەکات.
8. ئەو ژنانەی‌ ئازاری سینگیان هەیە نەیخۆنەوە. 
9. ئەوانەی‌ کێشەی‌ کەمخوێنییان هەیە بەهۆی‌ کەمیی ئاسنەوە، بە ڕێژەی‌ زۆر نەیخۆنەوە یان هەر هیچ نەیخۆنەوە. 


PM:12:27:25/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌