‌ئاوڵەی مەیمون پەیوەندی بە هاورەگەزبازیه‌وه‌ هەیە؟

وێستگە ستایل-

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشیەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەکۆێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا کە یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربونی تدا تۆمارکرا ودواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لەمانگی پێنج 2022 جارێکی کە لە ئەمریکا وبریتانیاو ئوستوالیا بڵاوبۆوە وتائیستا 111 کەس تۆمارکراوە ولە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە، دکتۆر عوسمان جمال پسپۆری نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌داته‌وه‌.

چۆن تووشدەبین؟
رێگای سەرەکی توشبون مرۆڤ بۆ مرۆڤ بریتیە لە رێگای برینی پێست ئەگەر زۆر بچوکیش بێت وهەوەها لەچاوەوە ودەم وماچکردن ولەڕێگەی سێکسیش  وهەندێک جار لە رێگەی هەناسە کاتێک لێک نزیکبونی زۆر لەگەڵ کەسی توشبو لەئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەرێگەی گازگرتن یان جرنوق لە ئاژەڵی توشبوو.

نیشانه‌كانی چین؟
تا وسەرئێشە وهەستکردن بەهیلاکبون وهەوکردنی گرێ لیمفاویەکان ودواتر دەرکەوتنی زیپکە وتلۆقی بچوک لەسەر دەموچاو کە شێوەکەی وەکو نەخۆشی  درکەومێکوتە ودواتر بڵاودەبێتەوە بەهەمو لەش، تلۆقەکان ئاوێکی رونی تێدایە دواتر دەبێتە کێم وئەتەقێت ودەبێتە برین.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ تاچەند پەیوەندی بەهاورەگەزبازیه‌وه‌ هەیە؟
ئەم نەخۆشیە پەتایی نیە وزۆر بە نزیکبونەوە دەگوێزرێتەوە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ بەتایبەت ڕێگەی سکسیەوە ئەگەر هاورەگەزبازی بێت یان سێکسی رەگەزی جیاواز بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێستا لە ئه‌وروپا وئەمریکا بڵاوبۆتەوە لەناو هاورەگەزخوازاندا پێدەچێت گۆرانکاری رویدابێت لەڤایرۆسەکە یان لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆر تیکەڵن ولەوڵاتانی کەش تێکەڵ بەیەک دەبن بەئاسانی نەخۆشی بڵاودەبێتەوە لەناویانا وبەبۆچونی من ئەگەر هەیە سێكسکردن لەگەڵ ئاژەڵ هۆکارێکی کەیە بۆ بڵاوبونەوە کە لەهەندێک وڵاتی ئه‌وروپی بڵاوە، بەڵام بە گوێرەی وتەی سەرۆکی دەزگای تەندروستی بەریتانی کە سەرجەم ئەوانەی توشبون هەمویان هاورەگەزخوازان بون بۆیە پێیدەچێت گۆرانکاری رویدابێت لەجۆری ڤایرۆسەکە وپێویستە چاوەرێی شیکاریەکان بین.

لە وڵاتەکانی کە وەکو فەرەنسا وئه‌ڵمانیا ئەوانەی توشبون لە وڵاتی کە گەراونەتەوە کەنەخۆشیەکەی تێدا بڵاوە بەڵام بەدڵنیاییەوە هاورەگەزخوازی دەرچونە لەسروشت و ئەگەر نەخۆشی نوێش بڵاونەکاتەوە خودی خۆی نەخۆشیەکی کوشندەیە.

بەگشتی بەئاسانی بڵاونابێتەوەو لەوباوەرەدا نیم ببێتە پەتایەکی جیهانی چونکە لێکچونێک هەیە لەگەڵ ئاوڵەی مرۆڤ وهەمو جیهان کوتراوە دژی جۆری دوەم وبەرگری باش ئەدات.


PM:06:21:23/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌