له شوێنێكی گشتی ئافره‌تێك یه‌كێكی دیكه‌ی به‌ر زله‌دا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی سعودیه ئه‌و ئافره‌ته‌یان ده‌ستگیر كرد كه ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئافره‌تێكی دیكه‌ی به‌ر زله و بۆكسداوه.
ئه‌گه‌ر چی دیمه‌نی ڕوخساری ئافره‌ته‌كان له ڤیدیۆكه‌دا زۆر ڕوون نییه به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێكیان چه‌ند جارێك به بۆكس ده‌دات له‌سه‌ر و ڕوخساری ئه‌وی دیكه‌یان و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵدایه.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته به‌رده‌وامه كه ئه‌و كاره‌ی كردوه هه‌تا هۆكاره‌كه‌ی دیاری بكرێت و به سزای خۆی بگات، پۆلیس هیچ زانیاریه‌كی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردوه.
PM:05:35:23/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه