دڵنیا و كاردۆ ڕه‌زازی: مه‌رزیه بیرت ده‌كه‌ین
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ یادی له‌دایكبوونی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مه‌رزیه فه‌ریقیه، بۆ ئه‌و یاده دڵنیا كچه تاقانه‌ی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ كاردۆی كوڕی وێنه‌ی دایكیان له‌هه‌ژماره‌كه‌یان له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه بیری دایكیان ده‌كه‌ن.
دڵنیا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی و دایكی نوسیویه‌تی"هەمو رۆژ و هەمو ساتێك لە دڵی مندایت مەرزییە گیان، بیرمكردویت دایكی من" هاوكات كاردۆ ڕه‌زازی له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی كۆنی دایكی نوسیویه‌تی"ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێ دایکە گیان. بیریت دەکەم زۆر جێگات زۆر خالیە"
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار مه‌رزییه له 18یی ئه‌یلوولی ساڵی 2005 له سوید كۆچی دوایی كرد و پاش چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
PM:04:54:23/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه