نیشانه و چارهسهری کون بوون و تهقینی دوانزەگرێ
وێستگە ستایل-
دوانزەگرێ ئەو بەشەی کۆئەندامی هەرسە كه گەدە دەگەیەنێت بە ریخۆڵه باریکە، شێوەکەی نیوە بازنەیی یە،درێژیەکەی نزیکەی ٢٠ بۆ ٢٥ سم دەبێت، دەردراوە یارمەتی دەرەکانی هەرس کرد، وەکو زەرداو و دەردراوەکانی پەنکریاس دەڕژێنە ناو دوانزە گری وبە هۆیانەوە خواردنی هاڕاو لە گەدە، زیاتر ئامادەدەکەن بۆ هەڵمژین لە ریخۆڵهكان، دکتۆر شێرکۆ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی کون بوونی یان تهقینی دوانزەگرێ باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت" دوانزەگری وەکو هەر ئەندامێکی لەش دووچاری نەخۆشی دەبێتەوە، هەوکردن و کول بوون(قرحە) لە نەخۆشیە باوەکانیەتی."
یەکێک لە ماکەکانی هەوکردن و برینی دوانزەگری بریتیە لە کون بوونی دوانزەگری، لە رێگای ئەو کون بونە دەردراوەکانی گەدە و رێخۆڵەکان و خۆراکی هاڕاو دەڕژێتە ناو بۆشایی سک.
لە سەرەتادا، نەخۆش هەست بە بوونی ژانی بەهێز دەکات لە ناوەراستی بەشی سەرەوەی سکی یان بەشی خوارەوەی لای راستی سک، هەندێک جار لێکچوونی دەبێت لەگەڵ نیشانەکانی هەوکردنی رێخۆڵە کوێرە.پاشان ئازارەکە تەواوی سک دەگرێتەوە، هەڵئاوسان و رەقبوونی سک دەست پێدەکات، نیشانەکانی ووشک بونەوەی جەستە و زیادبوونی لێدانەکانی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەردەکەوێت و مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی نەخۆش ئەگەر هاتوو چارەسەرکردنی دواخرا.
چارەسەری کون بوونی دوانزەگری نەشتەرگەریە، لەبەر هەندێ لە کاتی بوونی ژانە سک پێش وەرگرتنی هیچ دەرمانێک(هەندێک جار دەرمانی ئازار شکێن پێش دەست نیشان کردنی دەبێتە دواکەوتنی دەست نیشان کردن و ئاڵۆز بوونی نەخۆشیەکەو دروست بوونی ماک) سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکێک بکە، دوای دەست نیشانکردنی هۆکاری ژانەکە، دەتوانی چارەسەر وەربگری.
PM:10:08:19/05/2022
ئهم بابهته 2544
جار خوێنراوهتهوه