توێژینه‌وه‌یه‌ك:به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه ساڵانه 9 ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
تیمی زانایانی ژینگه ئاشكرایان كردوه به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه له ساڵی 2015 ه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 9 ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه پێویستی به‌وه هه‌یه جیهان ڕوبه‌ڕووی ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی داتای توێژینه‌وه‌كه ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی پیسبوونی ژینگه له ساڵی 2015 به‌ڕێژه‌ی %7 زیادی كردوه، ڕیچارد فۆلر به‌شداربووی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی" پیور ئێرس" ی جیهانی باس له‌وه ده‌كات گۆڕانی ژینگه مه‌ترسی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریا و ئایدز زیاد ده‌كات.
ساڵی 2017 ئه‌نجامی داتاكان سه‌لماندویانه به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه 9 ملیۆن كه‌س له جیهاندا ساڵانه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌مه‌ش ده‌كاته یه‌ك له كۆی 6 كه‌س.
كێشانی جگه‌ره له شوێنی داخراو، ئاوه‌ڕۆ و پیسكه‌ره كیمیاویه‌كانی كارگه‌كان و دوكه‌ڵی ژه‌هراوی كه ده‌كرێته هه‌واوه هۆكاری توشبوونن به چه‌ندین نه‌خۆشی كه مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات.
PM:04:49:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوهتهوه