‌حەبی ئەسپرین ته‌نها بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ به‌سووده‌

وێستگە ستایل-

جاران ئامۆژگاری خەڵکی دەکرا لەدوای تەمەنی چل ساڵیەوە ئەسپرین بەکاربهێنن وەک جۆرێک لە خۆپارێزی بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن، بەڵام رێنماییە پزیشکیە نوێکان سەلماندویانە کە دەبێت تەنها وەکو چارەسەر بەکاربهێنرێ یان ئەگەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە هەبن، كه‌ دكتۆر جیڤارا پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن  له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1-ئەگەر نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و شەکرە و بەرزی چەوریەکانی خوێنت هەبوو.
2-ئەو نەخۆشانەی کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن و مێشکیان هەیە واتە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە کەسانی ئاسایی.
3-ئەو کەسانەی کە مەترسی نەخۆشی بۆریەکانی خوێن و خوێنبەرەکانی دڵیان هەیە.
4- ئەو کەسانەی کە پێشتر نەخۆشی کڵۆت بوونی خوێن لە خوێنبەرەکانیان هەبووە یان مەترسی کڵۆت بوونی خوێنیان هەیە.
5-ئەو کەسانەی کە شەبەکە و باڵۆنیان کردووە یان نەشتەرگەری گۆڕینی دەمارەکانی دڵیان کردووە
6- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی جەڵتەی مێشک یان جەڵتە یان زەبحەی دڵیان هەیە یان هەبووە.
7-  ئەو ئافرەتانەی کە لە کاتی دووگیانیدا مەترسی تووشبوون بە ژەهراوی بوونی دووگیانیان هەیە.
8- ئەو خانمانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکیان هەیە.
9- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شکستی گورچیلەی درێژخایەنیان هەیە.
10-  هەندێک نەخۆشی تری وەکو هەوکردنە کانی ئێسک و پێست و چەند نەخۆشییەکی تر کە بە بڕی جیاواز ئەسپرینیان دەدرێتێ بە رێنمایی و چاودێری بزیشکی پسپۆڕ.

بڕی ئەسپرینی پێویست چەندە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن؟
٧٥،  ٨١  ،١٠٠ مللیگرام  بەکار دەهێنرێن، بەپێی حاڵەتی نەخۆشەکە و بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ.


PM:08:06:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 6076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل