ڤیدیۆ: ئه‌م دوو هاوسه‌ره واتلێده‌كه‌ن دوباره باوه‌ڕ به خۆشه‌ویستی بكه‌یت
وێستگە ستایل-
دوو هاوسه‌ر بۆ جیهانیان سه‌لماندوه خۆشه‌ویستی سنوری نییه، شین بۆركا و هانا ئه‌یله‌راد ساڵی 2013 له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كتریان ناسیوه پاش ئه‌وه‌ی هانا له فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری شین ی بینیوه.
له مانگی 5 ی 2016 بۆ یه‌كه‌مجار ڕوبه‌ڕوو یه‌كتریان بینیوه، په‌یوه‌ندی نێوانیان زیاتر قوڵبۆته‌وه به‌جۆرێك ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌یه‌كه‌وه كردۆته ڤیدیۆ و له كه‌ناڵی تایبه‌ت به خۆیان له یوتیوب بڵاویان كردۆته‌وه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانیان هاندانی ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی یان هاوسه‌رگیری هه‌یه له نێوانیان به یه‌كه‌وه هه‌وڵبده‌ن و یه‌كێكیان ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی ژیان نه‌دات به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا.
شین باس له‌وه ده‌كات توشبووی نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی ماسوله‌كانه، له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نیدا ساڵانه ماسولكه‌كانی لاوازتر ده‌بن، پێشتر پێی وتراوه ته‌نها هه‌تا ته‌مه‌نی 30 ساڵی ده‌ژی به‌ڵام پێشكه‌وتنی زانست و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر وایكردوه ته‌مه‌نی ئه‌م نه‌خۆشانه درێژتر بێت.
پلانی ئه‌م دوو عاشقه ئه‌وه‌یه هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌ن به یه‌كه‌وه‌بن و ببن به دایك و باوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی %25 ئه‌گه‌ری هه‌یه منداڵه‌كه‌یان توشی هه‌مان نه‌خۆشی باوكی ببێت.
PM:05:06:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوه‌ته‌وه