نیشانهكانی توشبوون به خهمۆكی
وێستگە ستایل-
نەخۆشی دەرونی هاوشێوەی نەخۆشییە جەستەیەکان هۆکار و رێگا چارەی تایبەتی خۆی ھەیە بەپێی جۆری نەخۆشییەکە و تەمەنی کەسەکە دەگۆڕێت.
خەمۆکی بەیەکێک لە نەخۆشییە دەروونییەکان دادەنرێت کە نزیکەی لەسەدا 10ی هاوڵاتیان توشی دەبن.
دکتۆر ئەفرام پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەکان دیارترین نیشانهكانی توشبوون به خهمۆكی دهخاته ڕوو و دهڵێت" تاک هەست بە دڵتەنگی دەکات و سستمی خەو خواردنی تێکدەچێت، ئارەزووی کاری رۆژانە و چالاکی چێژبەخشی نابێت، هەندێک کات هۆشپێدانی کەمدەبێتەوە و گرفتی بیرچونەوەی دەبێت، دەشێت ناوبەناو تورەببێت و بە زارەکی یان بە رەفتار ئازاری بەرانبەر بدات."
ئەگەر چارەسەر نەکرێت و حالەتەکە بگاتە ئاستی توند نەخۆش بیری خۆکوژی دەبێت و دەشێت هەوڵی خۆکوشتن بدات.
خەمۆکی لەهەر ئاستێکدا بێت ( ئاسان ،مامناوەند،توند) رێگە چارەی خۆی هەیە و زۆربەی حاڵەتەکان چاکدەبن بە بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەری دەرونی.
بەهەمان شێوە حالەتەکانی دڵەراوکێ و وەسواسی و ترس و گرفتەکانی خەو و خواردن و ئالودەبوون بەمادەی هۆشبەر رێگە چارەی خۆی هەیە بەڕێژەیەکی زۆر چاکدەبنەوە.
هەندێک نەخۆشی دەرونیە هەیە لە تەمەنی منداڵیدا زۆر گرنگە زوو چارەسەر بکرێن وەک دواکەوتنی ئاستی ژیری و ئۆتیزم و گرفتی ئاستی ژیری و کەمی هۆشپێدان و خۆتەرکردن لەکاتی نوستندا .
PM:04:59:25/01/2022
ئهم بابهته 2164
جار خوێنراوهتهوه