هۆكاری توشبوونی پیاوانه به نه‌زۆكی
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جیاواز په‌یوه‌ندی نێوان كاریگه‌ری نه‌زۆكی پیاوان و مۆبایلی زیره‌كی ئاشكرا كردوه دواهه‌مینیان هۆشداری ده‌داته پیاوان له‌م باره‌یه‌وه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه شه‌پۆله كارۆموگناتیسیه‌كانی مۆبایل كه له‌ره‌له‌ری لاسلكی (RF-EMWs) هه‌یه له‌لایه‌ن له‌شه‌وه ده‌مژرێت و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی تۆوی پیاوان و چالاكیان كاری تێده‌كرێت.
تیمی توێژینه‌وه له زانكۆی " بوسان" ی نیشتیمانی له كۆریای باشوور كاریگه‌ری مۆبایله زیره‌كه‌كانی له‌سه‌ر تۆوی پیاوان خستۆته ڕوو و هۆشداری ده‌ده‌نه پیاوان مۆبایله‌كانی ده‌ستیان توشی نه‌زۆكیان ده‌كات، هه‌ربۆیه باشتر وایه پیاوان جارێكی دیكه بیر له‌م بابه‌ته بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌می داهاتویان هه‌یه ئه‌وه كاتژمێره‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
PM:04:51:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6636
جار خوێنراوه‌ته‌وه