‌هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری بە کیسبونی هێلکەدان

وێستگە ستایل-

نەخۆشی بە کیس بونی هێلکەدان  تێکچونی هۆڕمۆنە، دروستبوونی ناهاوسەنگیە لە نێوان  هۆڕمۆنەکان، کە هۆڕمۆنی پیاوانە زیاد دەکات وە هەروەها هۆڕمۆنی ئینسۆلینی بێکەڵک زیاد دەکات، ئەمانە کاریگەری دەبێت  لەسەر جەستەی ئەو خانمەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت،  ئەم نەخۆشیە دەکرێت لە تەمەنێکی هەرزەکاریەوە دەست پێ بکات، زۆربەی کات نازانین هۆکارەکەی چیە ، هەندێکجار هۆکارەکەی بۆماوەییە، دكتۆره‌ مهاباد پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا  نیشانەکان و هۆکار و چارەسەر و چەندین ڕێنمایی گرنگ دەخاتەڕوو :

نیشانەکان :
1-زیادبوونی کێشی لەش 
2-ئەستوربون و تۆخ بوونی مووی لەش
3-زیادبوونی چەوری ڕوخسار و درووستبوونی زیپکە 
4-قژ هەڵوەرین
5-تێکچوونی سووڕی مانگانە 
6-کاتێک سووڕی مانگانە تێکدەچێت دەبێتە هۆی ئەوەی کە  کە هێلکە دروست نابێت ، زۆربەی هێلکەکان لە ناو هێلکەداندا دەمینێتەوە  بۆیە پێی دەڵێین بەکیس بونی هێلکەدانەکان ،سوڕی مانگانە دوادەکەوێت جاری واهەیە ساڵی جارێک ئەو کەسە دەکەوێتە سووڕی مانگانەوە.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە و چارەسەر :
کاتێک کەسەکە ئەو نیشانانەی تێدابوو ، پێویست دەکات هەندێک  پشکنینی بۆ بکرێت کە لە دووەم رۆژی سووڕی مانگانەدا ، پشکنینەکانیش ئەمانەن :
-پشکنینی هۆڕمۆنەکان 
-پشکنینی غودەی دەرەقی 
-پشکنینی سۆنار ( بۆ ئەوەی بزانین ئەو کیسانە لەسەر هێلکەدانی هەیە ، شێوەیان چۆنە، ژمارەیان چەندە ، قەبارەیان چەندە ) 
-هەندێ جاریش بە نازۆر دیاری دەکرێت 

ئەم نەخۆشیە چارەسەری هەیە بەلام چارەسەری هەتا هەتایی نیە تەنها بۆ ئەو کاتانەیە کە چارەسەرەکە وەردەگرێت کە وازی لە چارەسەرەکە هێنا ئەگەری هەیە  هەمان کێشە دوبارە ببێتەوە .

لەبەرئەوەی ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی ئەوەی خانمان کێشیان زیاد دەکات بۆیە پێویستە خانمان ئامۆژگاری بکرێن کێشی لەشیان دابەزێنن بە کەمکردنەوەی خواردنی کاربۆهیدرات کە لە شەکر و شیرینی و نان و برنج دا هەیە وە شەربەتی دەست کرد و شەربەتی میوەکان چونکە ئەمانەش وادەکات زیاترکێشی لەشیان زیادبکات  وە خواردنە گازیەکان کە ڕێژەی شەکریان زۆرە کەواتە نەخۆشەکە پێویستە شێوازی ژیانی بگۆڕێت ، هەروەها وەرزش کردن کە یارمەتان دەدات کە کێشی لەشیان زوتر دابەزێت وە خۆیان لە قەلەقی و نارەحەتی دورخەنەوە ، چونکە کاریگەری  هەیە لەسەر هێلکەدانەکانیان .

هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر سکپڕی، وادەکات خانمان زۆر بە زەحمەت سکیان پڕ دەبێت، کە  سکیشیان پر دەبێت زۆربەیان لەبەر بەرز بونەوەی کێش یان ئەو نەخۆشیە خۆی ئەم نەخۆشانە توشی شەکرەی دووگیانی ببن ، هەروەها زۆر بە ئاسانیش منداڵەکەیان لەبار دەچێت ، هەندێکیان توشی  بەرزبونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنی سک پڕی دەبن بۆیە پێویست دەکات ئامادەکاریان بۆ بکرێت وە ڕێژەی ئەو فۆلک ئەسیدەی بۆیان دیاری دەکرێت زیاتر بێت لە کەسێکی ئاسایی کە دەبێت ٥ ملگرام بێت لەبەر ئەوەی پێویستیان پێی دەبێتبەهۆی ئەوەی کێشی لەشیان زۆرە ،  ترسی ئەوەیان هەیە کە توشی شەکرەی سک پڕی ، کاریگەری هەیە لەسە کێشی منداڵەکانیشیان ، منداڵەکانیشیان کێشیان زیاد دەکات توشی نەشتەرگەری منداڵ بوون بە زریان دەبن،  وە دووچاری چەندین کێشەی دیکە دەبنەوە لە کاتی سک پڕیدا.

دەکرێت  چارەسەر لەڕێگای دەرمان بێت هۆڕمۆنی ژنانە ڕێک بخرێتەوە ، سوڕی مانگانە ڕێک بخرێتەوە ، یاخود دەکرێت چارەسەر بە شێوەی نەشتەرگەری بێت ،ئەمەش کەوتۆتە سەر نەخۆشەکە کە ئایا خێزاندارە یاخود ئەیەوێت منداڵ دروست بکات یان ئەیەوێت بەرگری بکات ئەگەر کچ بێت یان ئەگەر نەیەوێت منداڵ دروست بکات .

باشترین چارەسەرەکان بریتین لەوەی نەخۆشەکە دەرمانی  بەرگری بخوات ، سوڕی مانگانەی ڕێک بخرێتەوە ، هۆڕمۆنی پیاوانەی دابەزێندرێتەوە بۆ باری ئاسایی، دەرمانێکی تر هەیە کە پێی دەوترێت حەبی شەکرە ، یارمەتی ئەو شەکرە دەدات کە لە بۆری خوێندا هەیە کە بچێتە ناو شانەکانی لەشەوە وە ئەبێتە هۆی کەم بونەوەی ڕێژەی ئەو ئینسۆلینە بێ کەڵکەی کە لە لەشیاندا دەردەدرێت ،ئەگەر بەم ڕێگایانە چارەسەر نەکرا وە خانمەکە پلانی  دوگیانبوونی هەبوو ، ڕێگای نەشتەرگەری ناوسک بینین هەیە بۆ  ئەوەی هێلکادانەکان بەرگیان ئەستور بوە کونیان ئەکەین و ئەبێتە هۆی ئەوەی هەر هێلکەدانێک لەکاتی نەشتەرگەریدا تا ٤ کون بکرێت لە هەر هێلکەدانێکدا بەپێی حەجمی هێلکەدانەکەو بەپێی قەبارەکەی وە بە دوای هۆکارەکانی تری منداڵ نەبوندا بگەڕێ وەکو گیرانی بۆریەکان یان هەرکێشەیەکی تری هەبێت .

ئەوانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە  ئەگەری توش بوون بە نەخۆشی شەکرەیان هەیە،  وە ئەگەری زوتر دووچاربوونی نەخۆشیەکانی  بەرز بونەوەی خوێن ، جەڵتەی دڵ  ،جەڵتەی دەماخ یان هەیە  بۆیە پێویستە  هەر لە تەمەنی هەرزەکاریەوە ئەگەر ئەم کێشەیە هەبێت چارەسەر بکرێت .

هەروەها ئەم نەخۆشیە کاریگەری دەروونی هەیە چونکە خانمان شێوەیان دەگۆڕێت ، مووی دەموچایان زۆر دەبێت ،  قەڵەو دەبن بۆیە پێویستە پزیشکی دەروونیش ببینن پزیشکی پێست ببینن ، بۆیە دەکرێت تیمێکی پزیشکی پێکەوە دەستنیشانی هۆکارەکان  بکەن و چارەسەری بکەن .


PM:03:53:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل