حه‌وت نیشانه ده‌ریده‌خات توشی كۆرۆنا بویت بێ ئه‌وه‌ی بزانیت
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆت بكه‌یت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه زۆر كه‌س ده‌ناسیت كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام ڕه‌نگه تۆش توشبووبیت بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانیت، ئه‌م حه‌وت نیشانه‌یه له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادارت ده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانیت.
1- هه‌ستت به خراپی دۆخت كردوه به‌ڵام پشكنینت نه‌كردوه:
به پێچه‌وانه‌ی شریته‌كانی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئۆمیكرۆن نیشانه‌كانی سووك و سادده‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واوی ژه‌مه‌كانی ڤاكسینیان وه‌رگرتوه به ته‌واوه‌تی، ڕه‌نگه توشی ڤایرۆسه‌كه بوبیت و چاكیش بوبیته‌وه به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانیت.
2-ڕه‌نگه واهه‌ستت كردبێت توشی ئه‌نفلۆنزا بویت به‌ڵام له‌ڕاستیدا توشی فلۆرۆنا بویت:
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك توشی كۆكه و په‌تای ئه‌نفلۆنزا بویت ئه‌وه پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و په‌تایه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌نفلۆنزا نییه و كۆرۆنایه.
3-قژت زۆر هه‌ڵده‌وه‌رێت:
هه‌ڵوه‌رینی نائاسایی قژ یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستاش %22 ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه ده‌ناڵێنن و ئافره‌تان ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناویاندا زۆر زیاتره به‌راورد به پیاوان.
4-هه‌موو خێزانه‌كه‌ت توشبوون تۆ نه‌بیت:
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت توشی كۆرۆنا بون و تۆ سه‌لامه‌تی ئه‌وه مانای وایه تۆش توشبویت به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بیت.
5-توشی گرفتی گه‌ده بویت:
ته‌واوی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان نابن، به‌ڵام گرفتی گه‌ده و توشبوون به سكچوون نیشانه‌ی دیكه‌ی توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان لاوازه ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه توشی گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رس و سكچوون ببن.
6-توشی هه‌وكردنی چاو بویت:
حاڵه‌تی توشبوون به هه‌وكردنی چاو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێكه له حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كان به‌ڵام هه‌یه.
7-سووربوونه‌وه‌ی پێست به‌تایبه‌ت په‌نجه‌ی قاچت:
به‌شێك له توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی سوربوونه‌وه‌ی پێستی په‌نجه‌ی قاچ و شوێنی جیاوازی جه‌سته‌یان بوون.
PM:09:51:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 21592
جار خوێنراوه‌ته‌وه