‌بۆچی زۆربه‌ی‌ پیاوان له‌ ئێستادا گرفتی لاوازی سێكسیان هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرفتی سێكسی پیاوان دكتۆر رامان پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ده‌ڵێت"رۆژانە لە کلینیکەکەم، لە هەر پێنج نەخۆش، دوو بۆ سێ لە نەخۆشان کێشەی لاوازی سێکسییان هەیە و بەدوای چارەسەر دەگەڕێن. بەشێکی زۆرییان کێشەی جەستەییان نییە، بەڵکو کێشەکە زیاتر پەیوەستە بە کێشمەکێشی ژیان و سەرقاڵی مێشك و دەروون و کێشە لە پەیوەندی."

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"لە رۆژگاری سەرقاڵێ پڕ ئیشی و پڕ کێشەیی ئێستادا، لەوانەیە ئاسای بێت جار و بار هەست بە بە بەرزی و نزمی توانای سێکسی بکرێت ، بەڵام بەردەوام هەستکردن بە لاوازی سێکسی و نەتوانین لە ئەنجامدان و تەواوبوون لە سێکس بە هیچ شێوەیەك ئاسایی نییە و پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەری هەیە.
بە گشتی لاوازی سێکسی لە پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی، دەتوانیین بڵێێن  هۆکارەکان نیوە بە نیوە دابەشبوونینە، ئەوانیش هۆکاری دەروونی و جەستەیین."

سه‌باره‌ت به‌ لایەنی جەستەیی ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" لەوانەیە کێشەی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، هۆڕمۆن و دەرمان چەندین کێشەی دیکەبێت."

هەرچی هۆکارە دەروونییەکانە، بریتیین لە پاڵەپەستۆی دەروونی "سترێس"، دڵەڕاوکێ "قەلەقی"، خەمۆکی "که‌ئابه‌" هەروەها کێشە لە پەیوەندی. هۆکاری دەرووونی لاوازی سێکسی زیاتر بەوە جیادەکرێتەوە کە لاوازی سێکسیەکە لەناکاو لە شەو و رۆژێك سەرهەڵدادات، زیاتر لە تەمەنی گەنجانە، کەسەكە لە ڕەفتار وگوفتاری دیارە کێشەییەکی دەروونی هەیە.
زۆربەی بارە دەروونییەکان دوای وەرگرتنی قسەی نەخۆش و ئەنجامدانی چەند پشکنینێك بۆ بەلادانانی کێشە جەستەییەکان، تەنها دڵنیایی کردنی نەخۆش و هەندێك جار پێدانی چەند دەرمانێکی یارمەتیدەر و بەهێزکەری سێکسی، بەسە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی کێشەی دەروونی چەندە درێژە بخایەنێت، ئەوا چارەسەریش زەحمەتر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە لەگەڵ هەست کردن و سەرەتایی کێشەکە کەسی نەخۆش بەدوای چارەسەر بگەڕێت.


PM:08:58:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 19868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌