هۆکار و چارەسەری کیسی چەوری پێڵوی چاو
وێستگە ستایل-
کیسی چەوری ئاوساوییەکە، لەسەر پێڵوی سەرەوە یان خوارەوەی چاو دروست دەبێت، بە هۆی گیرانی کونی ڕژێنە چەورییەکانە کە دەکەونە قەراغی پێڵوی چاوەوە، زیاتر لەو کەسانەدا ڕووئەدات کە هەوکردنی درێژخایەنی ڕژێنەکانی پێڵوی چاویان هەیە یان چەند نەخۆشییەکی پێستیان هەیە، ئەم کیسانە لە سەرەتادا بە شێوەی ئاوساوی و سوربونەوەو ئازار دەردەکەوێت،پاش چەند ڕۆژێک دەگۆڕێت بۆ گرێیەکی توندتر کە ئازارو سوربونەوەی نیە، دکتۆر ئاری پسپۆری چاو لهم بابهتهدا ههنگاوهكانی چارهسهری ئهم گرفته دهخاته ڕوو.
چارەسەر:
1- گەرم کردن و مەساج کردنی پێڵوەکە بەم شێوازە: بەدەستی خاوێن پارچەیەک قوماش یان لۆکەیەکی پاک بکرێتە ئاوێکی گەرم پاشان جوان بگوشرێت و بخرێتە سەر پێڵوەکە بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولهك، پاشان بە هێواشی مەساج بکرێت بۆ پێڵوەکە، ئەم شێوازە پێویستە ڕۆژانە ۳ بۆ ٤ جار دوبارە بکرێتەوە. 50% ئەم کیسانە بەم ڕێگایە نامێنێت.
2- لە هەندێ حاڵەت دا پێویستە قەترەو مەرهەمیش بەکاربهێنرێت.
3- لەوحاڵەتانەی کە کیسەکە پاش ئەو چارەسەرانەی سەرەوەش هەر مایەوە ،بە ڕێگەی نەشتەرگەری بچوک لادەبرێت لەژێر بەنجی خۆجێی.
PM:03:45:16/01/2022
ئهم بابهته 3896
جار خوێنراوهتهوه