چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی دڵی به‌رازی بۆ چاندرایه‌وه
وێستگە ستایل-
چاندنه‌وه‌ی دڵی به‌راز له جه‌سته‌ی كه‌سێكی نه‌خۆش ده‌ستكه‌وتێكی مێژویی و زانستی زۆر تایبه‌ت و جیاوازه، پێشتر داهێنانی له‌م جۆره نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه تایبه‌ته‌ی بۆ ئه‌نجامدرا چانسێكی نوێی ژیانی پێدرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تاوانباره و كۆتایی به ژیانی براكه‌ی خۆی هێناوه.
ده‌یڤید بینیت ته‌مه‌ن 57 ساڵ له ویلایه‌تی میریلانده، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له سنگیدا دڵی به‌رازێك لێده‌دات، ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵی ئاژه‌ڵێك كه له ڕوی بۆهێڵه‌كانیه‌وه ده‌ستكاری كراوه له سنگی مرۆڤێكدا دانبرێت.
ئه‌م پیاوه له ساڵی 1988 حه‌وت چه‌قۆی به جه‌سته‌ی برا بچوكه‌كه‌یدا كردوه و به‌هۆیه‌وه توشی ئیفلیجی بووه و ناچار بووه كورسی جوڵاو به‌كاربهێنێت و ساڵی 2005 گیانی له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێك له براكانی ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت" به‌هۆی براكه‌مه‌وه خێزانه‌كه‌م چه‌ندین ساڵی قورسیان تێپه‌ڕاند هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له زیندان ده‌رچوو ژیانێكی نوێی دروستكرده‌وه، ده‌بوو ئه‌و دڵه بدرێت به كه‌سێك كه شایه‌نیه‌تی"
له ئێستادا 106000 هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان بۆ بكرێت و ڕۆژانه 17 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌ندامی پێویست.
PM:08:45:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4600
جار خوێنراوه‌ته‌وه