ئه‌رجه‌نتین گه‌رم ترین ڕۆژه‌كان به‌ڕێ ده‌كات
وێستگە ستایل-
چه‌ندین شاری ئه‌رجه‌نتین و وڵاته دراوسێكانی ئه‌مه‌ریكای باشوور پله‌كانی گه‌رما تیایاندا زۆر به‌رز بۆته‌وه به‌جۆرێك پێشتر ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌یه له پله‌كانی گه‌رمادا ڕوی نه‌داوه.
سیندی فرناندیز پسپۆڕی نیشتیمانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت" به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌رجه‌نیتن و ته‌واوی وڵاته دراوسێكانی وه‌ك ئۆرۆگوای، و باشووری به‌رازیل و پاراگوای گه‌رمترین ڕۆژه‌كان به‌ڕێ ده‌كه‌ن له مێژودا."
به‌گوێره‌ی داتاكانی سه‌نته‌ری كه‌شوهه‌وا، له زۆرینه‌ی شاره‌كان پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتۆته 45 پله‌ی سه‌دی.
فرناندیز ده‌ڵێت" له ناوه‌ڕاستی باتاجۆنیا هه‌تا باكوری وڵات به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما تۆماركراوه، 40 پله و زیاتره، به‌هۆی ئه‌م گه‌رما به‌تینه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و به‌روبومه كێڵگه‌ییه‌كان زیانی زۆریان پێگه‌یشتوه، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌فته‌ی داهاتوو نزم ببێته‌وه و باران ببارێت به‌وه‌ش جه‌سته‌ی مرۆڤ و ڕوه‌كه‌كان دوباره شێ‌دار ده‌بێته‌وه"
PM:12:56:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3344
جار خوێنراوه‌ته‌وه