به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی: تکایە ڤاکسین بەکاربێنن
وێستگە ستایل-
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا"ئۆمیكرۆن له كوردستان به‌رپرسانی ته‌ندروستی داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ڤاكسین وه‌ربگرن.
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی سه‌رخێڵ ئاراز داوا له هاوڵاتیان ده‌كات ڤاكسین وه‌ربگرن و ده‌ڵێت" لەم ڕۆژانەی دوایدا بەتایبەت لەسەرەتای ساڵی تازەوە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ڕوو لەبەرزبونەوە کردوە، ھەندێک لە نیشانەکانی بە سەرئێشە و ئازاری جومگەو لەرزو تاو ھەوکردنی قورگ بەدەر کەوتوە"
هاوكات ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" بەشێک لەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسینیان بەکارھێناوە نیشانە کۆنیان بەشێوەی سوک تیادا دەرکەوتوە نەبوتە ھۆکاری ناڕەحەتی زۆر بۆیان ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ڤاکیسن ڕێگایەکی دروستە بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا لەکاتی ھەبوونی نیشانەکانی پەتای وەرزی پێویستە ھاوڵاتی سود لەدامەزراوە تەندروستیەکان وەربگرێت بەتایبەت بنکەکانی تایبەت بەپشکنینی کۆڕۆنا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی خۆیان و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دروست لەلایەن پزیشکانەوە، زۆرێک لەوانەی نیشانەکانیان ڕوی لەزیادبونو ناڕەحەتی کردوە ھۆکاری سەرەکی پشتگوێ خستن و وەرگرتنی چارەسەری ھەڵەبوە بۆیە ھەنگاوی سەرەکی چارەسەر دەست نیشانکردن و چارەسەری دروستە لەلاین پزیشک و سەنتەرەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا."
AM:11:16:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه