پیاوان به چوار ڕه‌فتار ئازاری خانمان ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
چه‌ندین ڕه‌فتاری پیاوان هه‌یه له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئازاری خانمان ده‌دات، باشتر وایه پیاوان لێی دوور بكه‌ونه‌وه هه‌تا نه‌بنه هۆی ئازاردانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان.
1-خۆسەپاندن بەسەر بڕیارەكانی ئافرەتدا :
زۆرینه‌ی جار پیاوان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ڕاستن، بۆ ئه‌وه‌ش ڕا و بۆچوونی خۆیان به‌سه‌ر ئافره‌تدا ده‌سه‌پێنن و ئه‌مه‌ش هۆكاری ڕوخاندنی لایه‌نی ده‌رونی خانمانه.
2- نرخ و به‌ها بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان دانانێن:
سه‌رقاڵبوون به كار و هاوڕێ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆرجار واده‌كات پیاو بیری بچێته‌وه هاوسه‌ر و منداڵی هه‌یه و گرنگی نه‌دان به ئافره‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ناپاكی ئازاری ده‌دات.
3- ڕه‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام:
له‌جیاتی سوپاس و نرخ دانان بۆ ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات، پیاوان ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌وام له خانمان ده‌گرن له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه به‌مه‌ش هه‌ستی كه‌م به‌های له ناخی ئافره‌ت دروست ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك حاڵه‌ت به جیابوونه‌وه‌ی كۆتایی دێت.
4- ئافره‌ت ته‌نها بۆ چێشت لێنان و به‌خێوكردنی منداڵ و سێكسه:
خانمان وه‌ك پیاوان پێویستیان به‌وه هه‌یه ڕێزیان لێ بگیرێت نه‌ك ته‌نها وه‌ك ئامێرێك ته‌ماشا بكرێن.
PM:07:29:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 10696
جار خوێنراوه‌ته‌وه