ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م خواردنه بخۆیت ئه‌وه توشی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌بیت
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌ندریه بۆبرفسكی پسپۆڕی بواری خۆراكه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات په‌نیر خۆراكێكی به‌سوود بۆ وه‌رزی زستان، به‌ڵام ڕێنموی هاوڵاتیان ناكات هه‌موو ڕۆژێك بیخۆن چونكه هۆكاری توشبوونه به‌ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن و به‌رزه په‌ستانی خوێن له هه‌مان كاتدا.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕادیۆی" سپۆتینك" ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات په‌نیر شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه له سیستمی خۆراكی زۆر كه‌سدا به‌ڵام باش نییه ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌موو ڕۆژێك بخورێت و زیاده ڕه‌وی له خواردنیدا بكرێت چونكه هۆكاری توشبوونه به ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێنه و به‌رزه په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و دروستبوونی به‌ردی گورچیله.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له‌به‌ر هه‌بوونی بڕێكی زۆر له گه‌رمۆكه و چه‌وری و كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له په‌نیردا باشتر وایه ڕۆژانه نه‌خورێت، جگه له‌وه‌ش بڕێكی زۆر له خوێی تیادایه و ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێكیش بخورێت ئه‌وه نابێت 100-150 گرام تێپه‌ڕ بكات"
خواردنی په‌نیر به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند به‌سووده له‌به‌ر ئه‌و پرۆتینه‌ی تیادایه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و هه‌رسی ئاسانه و كالسیۆم و كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B تیادایه كه بۆ جه‌سته زۆر به‌سووده و سیستمی نوستن ڕێكده‌خات و مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی له ئه‌نجامی كه‌می تیشكی خۆر له زستاندا كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:05:00:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8960
جار خوێنراوه‌ته‌وه