مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
چونه ته‌مه‌ن و توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌كات دکتۆر سوركێو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین ئه‌و گرفته ته‌ندروستیانه ده‌خاته ڕوو كه زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نن.
1- نەخۆشی شەکرە بەتایبەت کاتێک کۆنتڕۆڵ نەکراوبێت دەبێتە هۆی زیان گەشتن بە بۆریەکانی خوێن و خوێنبەرەکان بەمەش ڕەقبونی خوێنبەرەکان زیاد ئەکات.
2- نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن کاتێک کۆنتڕۆڵ نەکرابێت چونکە بەرزەپەستانی خوێن پەستانێکی زیاتر ئەخاتە سەر دڵ بەمەش بە تێپەڕبونی کات ماسولکەکانی دڵ لاواز ئەبن و بۆری خوێنەکان ڕەق دەبن و تەسک ئەبنەوە کە هەندێک جار بە جەڵتە تەواو دەبن .
3-بەرزبونی نائاسایی چەوریەکانی خوێن و لە ناویاندا LDL و چەوری سیانی ، کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ ڕەقبون و تەسک بونەوەی خوێنبەرەکان.
4- فشاری بەردەوام و هەستی نەرێنی بەردەوام .
5-کەمبونەوەی کاتی خەو.
PM:04:46:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6276
جار خوێنراوه‌ته‌وه