شیروان عه‌بدوڵا: براكه‌م ڕاست ناكات
وێستگە ستایل-
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ند شیروان عه‌بدوڵا له شه‌قامه‌كانی شاری" دۆسلدۆرف" ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و باس له‌وه ده‌كرا له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پشتگوێ خراوه و برای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه شیروان عه‌بدوڵا %50 ی مێشكی تێكچووه و كاری نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه.
شیروان عه‌بدوڵا له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی باس له‌وه ده‌كات بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام نه‌دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی و ده‌ركردنی له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی هه‌واڵ و قسه‌ی بێ بنه‌مان و دوورن له‌ڕاستیه‌وه و قسه‌كانی مه‌ریوانی برای كه باس له شێتبوونی ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه ڕاست نییه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به هه‌واداره‌كانیداوه به‌م نزیكانه به‌كاری نوێوه ده‌ركه‌وێته‌وه.
شیروان عەبدوڵا ساڵی 1975 لەگەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و، لەساڵی 1995 ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووەو، لەئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكست و ئاوازە و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
PM:04:20:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 16184
جار خوێنراوه‌ته‌وه