دوای چه‌ند ڕۆژێك له ئازاری گوێچكه پیاوێك شتێكی نامۆی بۆ ده‌ركه‌وت
وێستگە ستایل-
پیاوێك هه‌ستی به ته‌نێكی نامۆ كرد له‌ناو گوێچكه‌یدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك، ئه‌و كاته‌ش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چۆته نه‌خۆشخانه زانیویه‌تی قالۆنچه‌یه‌ك هۆكاری ئه‌و ئازاره‌ی گوێچكه‌ی بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ئه‌م ڕووداوه له وڵاتی نیوزله‌ندا ڕویداوه، پیاوێك به‌ناوی" زین ویدینگ" له‌سه‌ره‌تادا واهه‌ستی كردوه ئاو چۆته گوێچكه‌یه‌وه، پاش كه‌مێك نوستن و هه‌ستانه‌وه له خه‌و گوێچكه‌ی به ته‌واوه‌تی گیراوه.
بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی پزیشكی كردوه سه‌ره‌تا ده‌رمانی دژه هه‌وكردنیان پێداوه و گوێچكه‌یان بۆ وشك كردۆته‌وه به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه‌ی زۆر خراپتر بووه و هه‌ستی به ئازارێك زۆر كردوه، له جاری دووه‌می سه‌ردانكردنی پزیشكێكی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ پزیشك قالۆنچه‌كه‌ی له گوێچكه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌ركردوه.
PM:02:14:13/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه