له‌م كاته‌دا مه‌ترسی توشبونت به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی كه له‌لایه‌ن تیمی زانكۆی" بریستۆل" تایبه‌ت به مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ڤایرۆسی په‌تاكان %90 ی توانای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن 20 خوله‌ك پاش بڵاوبوونه‌وه‌یان له هه‌وادا.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه‌سی توشبوو له نزیكترین خاڵدا بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وه ئه‌وكاته ده‌بێته هۆی توشكردنی ئه‌وانی دیكه به ڤایرۆسه‌كه.
پرۆفیسۆر جۆناسان گیبس سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" ته‌نها له حاڵه‌تی نزیكی له كه‌سی توشبوو تۆش توش ده‌بیت چونكه ئه‌و كاته‌ی ڤایرۆسه‌كه له سنگ و قوڕگی كه‌سی توشبوو دێته ده‌ره‌وه ڕێژه‌ی شێ له ده‌ست ده‌دات و وشك ده‌بێته‌وه، یه‌كێك له ڕێگا باشه‌كانیش بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه به‌كارهێنانی ده‌مامكه.
PM:10:01:12/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6948
جار خوێنراوه‌ته‌وه