به‌وێنه.. شاجوانه‌كه‌ی عێراق به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی جیهان ده‌كات
وێستگە ستایل-
ماریا فه‌رهاد وه‌ك شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2021 به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی جیهان ده‌كات و نوێترین وێنه‌كانی له په‌یجی فه‌رمی شاجوانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی ساڵی پار ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی عێراق له‌ناو كۆمه‌ڵێك خانم" ماریا فه‌رهاد" بووه شاجوان و سیما جاف بووە هاوەڵی یەکەمی شاجوان و زینە ئەلیوسف بووە هاوەڵی دووەمی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2021.
لیژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە حەوت دادوەر پێکهاتبوو و له‌ناویاندا ئاوازدانه‌ر (هەڵکەوت زاهیر) وه‌ك كوردێك به‌شداری كرد.
لە عێراق بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1947 دا پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان ئه‌نجامدراوه و سەرەتا لە یەکەم پێشبڕکێی شاجواندا بەناوی شاجوانی بەغدادهوه بووە، خانمێكی یەهودی بەناوی ریمیە دانهوور، تاجی شاجوانی لەسەر کردووە و بووەتە شاجوانی بەغداد.
PM:04:11:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوهتهوه