ئه‌و نهێنیانه‌ی پیاوان نایانه‌وێت كه‌س بیزانێت
وێستگە ستایل-
سروشتی مرۆڤ به‌و جۆره‌یه كه ئاره‌زوو ده‌كات چه‌ند نهێنییه‌ك لای خۆی بهێلێته‌وه، ڕه‌نگه به‌رده‌وام باس له‌وه بكرێت خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن چه‌ند بابه‌تێك وه‌ك نهێنی له‌لای خۆیان بمێنێته‌وه و كه‌س پێی نه‌زانێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا پیاوانیش هه‌مان بابه‌تیان هه‌یه.
1-پیاوان نازانن هەموو كارێك بكەن:
هەموو ماڵێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه گرفتێكی ئاو یان كاره‌با یان چاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بۆ بێته پێشه‌وه و پیاوانیش زیاتر به‌وه ناسراون له‌م بابه‌ته‌دا توانایه‌كی باشیان هه‌یه به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو پیاوان ئه‌م توانایه‌یان هه‌بێت و له هه‌موو كارێك بزانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایانه‌وێت ئه‌وانی دیكه له‌م باره‌یه‌وه بزانن كه بێ
2- غیرە كردنیان هه‌یه:
به‌شێك لە پیاوان غیرە كردنی خۆیان دەردەبڕن و خۆیان ناگرن بەڵام بەشێكیان ئەمە دەرناخەن و ئەمە مانای ئەوە نیە كە غیرە ناكەن بەڵكو مانای ئەوەیی هەیە كە نایەوێت دەری بخات چەند غیرە دەكات .
3- ئارەزووی پیاهەڵدان ده‌كه‌ن:
تۆی خانم ئەگەر پێت وایە هاوسەرەكەت ئارەزوی ئەوە ناكات بەسەریدا هەڵبدەیت و وەسفی بكەیت ئەوە هەڵەیت چونكە پیاوان زیاتر لە خانمانن ئارەزووی ئەوە دەكەن بەسەریاندا هەڵبدرێت و وەسفیان بكرێت بەڵام ئەمە دەرناخەن، له‌به‌ر ئه‌وه خۆت ده‌ستپێشخه‌ربه و جاروبار به‌سه‌ریدا هه‌ڵبده.
4- به‌دڵنیاییه‌وه ترسیان هه‌یه :
ئەمە نهێنیەكی دیكەی پیاوانە كە ئارەزوو ناكەن كەس بزانێت چونكە ترسیان لەوە هەیە ئەگەر بزانرێت دەترسن ئەوە لە مانای پیاوەتیان كەمببێتەوە ، هەندێك لە پیاوان لە تاریكی و لە قالۆنچەش دەترسن .
PM:04:04:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوه‌ته‌وه