منداڵانی ته‌مه‌ن 6 ساڵ ڤاكسینیان پێ ده‌درێت؟
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی" ئه‌لبێرت بۆلا" ئاشكرای كردوه كه كۆمپانیاكه‌یان له تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنادان له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 5 ساڵه.
بۆرلا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تۆڕی هه‌واڵی"NBC" ی هه‌واڵی ئاشكرای كردوه كه كۆمپانیای فایزه‌ر پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌مساڵ داتای پێویست به‌رده‌ست بن بۆ ئه‌م بابه‌ته و له ئێستادا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن 6 ساڵ بۆ 2 ساڵ كراوه هه‌تا بزانرێت كاریگه‌ری وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌سه‌ریان چی ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر دوای ئه‌وه دێت كه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" داوای له ته‌واوی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا كردوه هه‌تا ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا" ئۆمیكرۆن" ئه‌گه‌ری هه‌یه دروستی بكات.
نوێترین داتا سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ی شریتی " ئۆمیكرۆن" ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی توشبووان به‌م شریته ئه‌و منداڵانه‌ن كه ته‌مه‌نیان خوار 2 ساڵه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م چینه دروست ده‌كات.
PM:03:33:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوهتهوه