‌ھۆکار و چارەسەرکردنی میز بەخۆداکردنی منداڵان

وێستگە ستایل-

میزبەخۆداکردن واتا تەڕکردنی جێگای نوستن لە دوای پێنج ساڵی گرفته‌ بەڵام پێش ئەو تەمەنە ئاساییە چونكە لەو قۆناغەدا منداڵ توانای کۆنتڕۆڵکردنی میزەڵدانی تەواو پێنەگەیشتووە، دكتۆره‌ گەوھەر پزیشکی پسپۆڕی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ باسده‌كات.

ھۆکارەکانی میز بەخۆکردنی مناڵ:
1-لە کوڕان زیاترە وەک لەکچان
2-ھۆکاری بۆماوەیی:دایک یان باوک ، خوشک و برا لە ٥٠٪‏زیاتر  هۆکاری بۆماوەیین.
3- ھۆکاری دەروونی وەکو لەدایک بوونی منداڵی تازە، کێشەی خێزانی، کێشەی قوتابخانەو پشتگوێخستنی منداڵ.
4- ھۆکارەنەخۆشیەکان: نەخۆشی شەکرە و ھەوکردنی میزەڵدان و قەبزی و چەند نەخۆشیکی تر.

چارەسەر:
1- وەکو پێشتر وتمان مەبەستمان لەخۆتەڕکردنی منداڵ ئەوەیە کەلەدوای تەمەنی ٥ساڵی بێت، واتا کەمنداڵێک تەمەنی ٣-٤ساڵە ،خۆی لەشەواندا تەڕ ئەکات حالەتێکی نۆرماڵە و نابێت منداڵەکەت سەرزەنشت بکەیت یاخود بەراوردی بکەی بەخوشک و براکانی یاخود منداڵێکی خزمت چونکە کۆنترۆڵکردنی میزڵدان لەمناڵێکەوە بۆیەکێکی تر ئەگۆڕێت.
2- نابێت منداڵەکەت سزا بدرێت،  ئەبێت ئەم حاڵەتە لای کەس باسی نەکەیت و وەک نهێنییەك بێت لەنێو خێزانەکەت و کەسایەتی منداڵەکەت بریندار نەکەیت .
ھەمیشە ھەوڵ بدە جلکانی بگۆڕیت و بۆنی خۆشی لێبدەی و پێش ئەوەی بینێری بۆ دەرەوە یاخود قوتابخانە  و ھەمیشە لەبیرت بێت چارەسەری دەروونی باشترین  چارەسەرە.

3-  (٢-٣ ) کاتژمێر پێش نووستن ئەبێ چای و شەربەت  نەخوات وئاو زۆرکەم بخواتەوە.پێش خەوتن بچێتە تەوالێت.
4- منداڵەکەت هانبده‌ کە ئەگەر ئەمشەو خۆی تەڕ نەکرد  ئەوا خەڵاتی ده‌كه‌یت.
5-بەلای کەمەوە جارێک بیبە لای دکتۆر بەتایبەتی ئەگەر پێشتر خۆی کۆنترۆڵ ئەکرد و تازە گۆڕاوە یاخود بە ڕۆژیش ناتوانێ خۆی کۆنترۆڵ بکات،بۆ ئەوەی دکتۆر ھۆکارە نەخۆشیەکان دەست نیشان بکات و چارەسەری بکات(شەکرە و قەبزی و ھەوکردنی کۆئەندامی میز).
6- بەکارھێنانی ئامێری ئەلەرم کە دکتۆر دەستنیشانی دەکات. ( زه‌نگ ، ئاگادارکەرەوە )
7- دەرمان کەلە چەند حاڵەتێک بەکاردێت بە پێی ڕێنمایی پزیشک.


PM:03:56:02/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 4680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌