نیشانه‌كانی توشبوون به شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چییه؟
وێستگە ستایل-
ئۆنبین بیلای پزیشیكه له كۆماری باشووری ئه‌فه‌ریقا دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای باسكردوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" هێشتا ئه‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سووك بڵاوبۆته‌وه و كاتی دیكه‌مان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌باره‌یه‌وه بزانین"
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی توشبوون به‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه دكتۆر بیلای ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی نیشانه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزا وایه و كۆكه‌ی وشك و تا و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وان و ئازاری جه‌سته‌ی له‌گه‌ڵدایه و نزیكه له ته‌واوی شه‌پۆله‌كانی دیكه‌ی كۆڤید-19 كه پێشتر بڵاوبۆته‌وه.
پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی باشووری ئه‌فه‌ریقا ئاشكرای كردوه كه ماندوێتی زۆر دیارترین نیشانه‌ی توشبوونه به‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نیشانه‌كانی نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردنی له‌گه‌ڵدا نییه.
PM:04:42:01/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 8544
جار خوێنراوه‌ته‌وه