لەماوەی دووگیانیدا خانمان پێویسته كێشیان چهند زیاد بكات؟
وێستگە ستایل-
ماوەی دووگیانی بە ماوەی گۆڕانکاری دادەنرێت لە خانماندا جگە لە گۆڕانی دەروونی و هۆرمۆنی لەش و لاریش دەگۆڕێت بە زیادبون لە کێش لەگەڵ تێپەڕبونی هەر مانگێک بەسەر دوگیانیەکەدا، دكتۆره لانە پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون لهم بابهتهدا هۆشداری دهداته خانمان كه پێویسته لهو ماوهیهدا كێشیان چهند بێت.
ئهم پسپۆڕه دهڵێت" بێگومان هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر جیاوازەو بەندە لەسەر کێشی پێشوتری و جۆری دوگیان بونەکەی بە بونی کۆرپەلەیەک یان دوو کۆرپەلە یان زیاتر، کێش لە ماوەی دوگیانی دابەش دەکرێت بۆ 3 قۆناغ:
1- قۆناغی یەکەم کە ماوەی سێ مانگی یەکەم دەکات پێویستە کێشی دایکەکە 900- 1800 کغم زیاد بکات.
2- قۆناغی دووەم کە ماوەی ناوەڕاستە لە مانگی 4 دەستپێدەکات بۆ کۆتایی مانگی شەشەم پێویستە 2.2 کیلۆگرام زیاد بکات.
3- قۆناغی سێهەم و کۆتایی کە مانگی 6-9 پێویستە بڕی 2.4 کیلۆگرام زیاد بکات.
کە بێگومان ئەم زیادبونە کاتێک ڕوودەدات کە دایکەکە پەیڕەوی سیستمێکی خواردنی تەندروستی کردبێت کە پێکهاتە و پێویستیە خۆراکیە گرنگەکانی بۆ گەشە پێویستن تێیدا بوبێت و ڕۆژانە چەند جۆرێک لە وەرزشی سوکی ئەنجامدابێت.
پێویست ناکات خانمی دووگیان بیر لەوە بکاتەوە کە دەبێت دووهێندە بخوات تا کێشی خۆی و کۆرپەکەی تەندروست بێت تەنها ئەوەندە بەسە کە جۆری خواردنەکەی پێکهاتە خواکیە گرنگەکانی وەک ( شیرەمەنی، پڕۆتین، سەوزە، میوە، چەوری سوود بەخش) تیدابێت.
مەترسیەکانی زۆر زیادبونی کێشی دووگیان:
شتێکی ئاساییە کە کێش زیادبکات بەهۆی ئەو گۆڕانە هۆرمۆنیانەی ڕوودەدەن و گەورەبونی کۆرپەلە لە سکیدا بەڵام گەر زیادبوونەکە زۆربوو دەبێتە هۆی:
1- زوو لەدایک بون
2-منداڵبوون بە نەشتەرگەری
3- ناتەواوی زگماکی لە دڵی کۆرپەکە
4-دوچاربونی دایکەکە بە شەکرەی دوگیانی
5- بەرزبونەوەی پەستانی خوێن
6-توندبونی هەناسە بە تایبەت لە کاتی ڕاکشان
7- گیرانی مللولە خوێنەکانی قاچ
ڕێنمایی بۆ پاراستنی کیشێکی تەندروست لە کاتی دوگیانیدا:
1-خواردنی تەندروست
2- دابەشکردنی جۆری خواردنەکان بەسەر ژەمەکاندا
3- خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو
4-بەپێ ڕۆشتن ڕۆژانە
PM:03:55:01/12/2021
ئهم بابهته 4268
جار خوێنراوهتهوه