فاوچی: ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن
وێستگە ستایل-
گه‌وره ڕاوێژكاری پزیشكی له كۆشكی سپی" ئه‌نتۆنی فاوچی" باس له‌وه ده‌كات هاوڵاتیان ده‌توانن ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆره‌كه‌ی جیاوازتریش بێت له‌و جۆره‌ی پێشتر وه‌ریانگرتوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه جۆره‌كه باش بێت.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ"CNN" ڕێنموی هاوڵاتیانی كردوه بۆ وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا و باشتریش وایه هه‌مان ئه‌و جۆره بێت كه یه‌كه‌م و دووه‌مجار كه‌سه‌كه وه‌ریگرتوه، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌بوونی هه‌مان جۆر ده‌كرێت كه‌سه‌كه جۆرێكی جیاوازی بۆ به‌كاربهێندرێت.
هۆشداریهكه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسنیان وه‌رگرتوه و باشتر وایه ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین له جۆری "فایزه‌ر یان مۆدێرنا" وه‌ربگرن.
PM:02:29:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6044
جار خوێنراوهتهوه