پزیشكێك: پرۆتین و تەواوکەرە خۆراکیەکان ژەهرن بۆ گورچیلەی نەخۆش و ماندوو
وێستگە ستایل-
تەواوکەرە خۆراکیەکان بۆ وەرزشوانان چەندین جۆر پڕۆتین دەگرێتەوە لە شێوەی پاودەر یان حەب و کەپسول کە بە بەربڵاوی بەکاردێن لەلایەن ئەوانەی وەرزشی ئاسن و وەرزشە زۆرانبازیەکان بە مەبەستی گەورەکردنی ماسولکە ئەنجام دەدەن، دكتۆر هیوا پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لهبارهی ههندێك زیان و چۆنیهتی بهكارهێنانی تهواوكهره خۆراكیهكان لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر دهدات.
تەواوکەرە خۆراکیە پرۆتینیەکان بەتەواوی جیاوازن لە دەرزی و دەرمانی هۆرمۆنی وەک تێستۆستیرۆن و هۆرمۆنی گەشەو کۆرتیزۆنەکان و ئەوانەی کە پێیان دەگوترێت چالاککەرەوەکان! کە بەهیچ جۆرێک تەندروست نین و لەلایەن یاسا وەرزشیە نێودەوڵەتیەکانیش رێگە پێنەدراون و زۆرجار کارەسات دەخولقێنن!
پڕۆتینەکان نابێ بەهیچ جۆرێک بەبێ پشکنینی پزیشکی پێش وەختە بەکاربهێنرێت و دوای پشکنینیش دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکی بەکاربهێنرێت.
پرۆتین و تەواوکەرە خۆراکیەکان ژەهرن بۆ گورچیلەی نەخۆش و ماندوو و دەبێت ئەو تەواوکەرەی بەکاری دەهێنی بەتەواوی پێکهێنەرەکانی دیاربن و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ناسراو و باوەڕپێکراو بێت.
لێدانی دەرزی هۆرمۆنی توشی نەزۆکی و لاوازی سێکسی و تێکچونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی لەش و چەندین زیانی تەندروستی ترت ئەکات.
AM:11:19:21/10/2021
ئهم بابهته 3616
جار خوێنراوهتهوه