هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی گۆشتی قتوو و هۆت دۆگ ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی گۆشتی قتوو و هۆت دۆگ ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیانه گۆشتێكی ئاماده‌كراوی ڕه‌نگ سوور و جوان بخۆن، به‌ڵام ڕه‌نگه بێ ئاگابن له نهێنی سووری و جوانی ڕه‌نگی ئه‌م گۆشته كه مه‌ترسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
له سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌م جۆره گۆشته له كارگه‌كانی گۆشتی قتوو و هۆت دۆگ هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبویه‌وه كه گۆشته‌كان له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه جۆرێك شله‌ی نه‌زانراو ده‌كرێته ناویانه‌وه به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و شله‌یه " نیتراتی سۆدیۆم و خوێیاوه" ه و هه‌مان ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه كه ڕه‌نگی سوور ده‌دات به گۆشته‌كه و واده‌كات زیاتر بمێنێته‌وه.
دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌م گیراوه‌یه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه زیاد ده‌كات و زۆر خواردنی ئه‌م ژه‌مه خێرایانه له ئه‌وروپا وایكردوه ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له ئه‌وروپا زۆر زیاد ببێت و تاكه وڵات كه ئه‌م مادده‌یه ناكاته گۆشته‌كه‌یه‌وه دانیماركه به‌ڵام هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام له دڵه ڕاوكێدان به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌یان قاوه‌ییه و ڕه‌نگه‌كه‌ی سووری تێر نییه.
له ئێستادا و كه ئه‌م جۆره گۆشته له كوردستان به‌رده‌سته باشتره بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه دووربیت له خواردنیان دوور بكه‌ویته‌وه.
PM:05:10:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه