5 خوله‌ك كات به‌سه‌ر بردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چی له مرۆڤ ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه مانه‌وه و كات به‌سه‌ر بردن ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به خه‌مۆكی بكات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌كه‌ن یان ڤیدیۆكانی یوتیوب ده‌بینن ئه‌وه زۆر به‌خێرای مه‌زاجیان خراپ ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌بیستن.
پسپۆڕان له زانكۆی " ئه‌سیكس" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌ماشاكردنی هه‌واڵه ناخۆشه‌كان سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆڤید-19 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر به‌خێرای هه‌ستكردن به خۆشحاڵی له مرۆڤ ده‌سه‌نێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها 2-4 خوله‌ك كات به‌سه بۆ تێكدانی لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤ.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها 2 خوله‌ك ته‌ماشاكردنی ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كۆڤید-19 كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گشتی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاتێكی زۆر به به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه و ته‌ماشاكردنی هه‌واڵی ناخۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش زیان به ده‌رونیان ده‌گه‌یه‌نێت"
PM:04:42:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوه‌ته‌وه