فایزه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه دواده‌خات
وێستگە ستایل-
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ی كه له كۆمپانیای" فایزه‌ر" كارده‌كه‌ن ئاشكرایان كردوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر خانمانی دووگیان وه‌ستاندوه به‌هۆی دواكه‌وتنی ناونوسین بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین كه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كاریگه‌ری ڤاكسین له‌سه‌ر خانمانی دووگیان و كۆرپه‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" وول ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه له چه‌ندین سه‌نته‌ری تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسین ناونوسین وه‌ستاوه و ناوه‌ندی سه‌نته‌ری ناونوسین بۆ به‌شداربوون له تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كاریگه‌ری ڤاكسینی فایزه‌ر له‌سه‌ر ئافره‌تانی دووگیان چه‌نده"
تا ئێستا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر خانمانی دووگیان دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری منداڵبونی پێشوه‌خته له خانمانی دووگیاندا زیاد ده‌كات"
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی و خۆپاراستن لێی ڕۆشیل والینسكی ده‌ڵێت" ئاژانسه ته‌ندروستیه‌كان هانی خانمانی دووگیان و ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت دووگیان ببن و ئه‌وانه‌ش كه شیر ده‌ده‌ن ڤاكسین وه‌ربگرم بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به كۆڤید-19 پارێزراوبن"
PM:01:44:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5428
جار خوێنراوهتهوه