نیشانه‌یه‌كی توشبوون به شێرپه‌نجه زۆرینه بێ‌ئاگان لێی
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له سه‌نته‌ری Mayo Clinic ی پزیشكی بابه‌تێكی تایبه‌تیان له گۆڤاری" ده‌یلی ئێكسپرێس" ی به‌ریتانی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاشكرایان كردوه كه هه‌ندێكجار ئاوسانی ڕژێنه لیمفاویه‌كان یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه كه هه‌ندێك كه‌س تێبینی ناكه‌ن.
هه‌وكردنی ڕژێنه لیمفاویه‌كان یه‌كێكه له نیشانه‌كانی" لمفۆما هۆدجكین" كه جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه و له ئه‌نجامی زیادبوونی ژماره‌ی خانه لیمفاویه‌كان مرۆڤ توشیده‌بێت.
له ڕاپۆرتی گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه كه ڕژێنه لیمفاویه‌كان ده‌كه‌ونه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له مل و ژێر باڵ و نزیك گونه‌كان له زۆری حاڵه‌تدا ئازاری نییه و زۆر كات هاوڵاتیان گوێی پێناده‌ن، ئه‌م نیشانه‌یه 5-10 ساڵ پێش خراپتربوونی دۆخی نه‌خۆش و ده‌ركه‌وتنی ته‌واوی نیشانه‌كان له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌سانی توشبوو به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه شه‌وانه ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵدایه و كێشیان داده‌به‌زێت و تا و كۆكه‌ی به‌رده‌وام و خورووی پێستیان له‌گه‌ڵه به‌ڵام مه‌رج نییه ته‌واوی توشبووان ئه‌م نیشانانه‌یان هه‌بێت.
PM:01:06:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 12740
جار خوێنراوه‌ته‌وه