به‌وێنه.. ئافره‌تێك به بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاهه‌نگی گێڕا
وێستگە ستایل-
خانمێكی هندی به‌ناوی" سۆنیا گۆبتا" به‌بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای 17 ساڵ ژیانی هاوبه‌ش ئاهه‌نگێكی سازكرد و تیایدا هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی بانگهێشت كردوه و باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیاوه تامی به‌خته‌وه‌ری نه‌كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه گۆبتای ته‌مه‌ن 45 ساڵ ماوه‌ی 3 ساڵه كه‌یسه‌كه‌ی له دادگایه و ده‌یه‌وێت له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه و له كۆتایدا به‌وه گه‌یشت و ئێستاش بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ئاهه‌نگی سازكردوه.
بۆ ئاهه‌نگه‌كه ئه‌م ئافره‌ته كه به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ژمێریایریه له یه‌كێك له كۆمپانیاكان له هندستان عه‌زیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی پۆشیوه و پارچه‌یه‌كی كردۆته ملی و له‌سه‌ری نوسیوه" له كۆتایدا جیابوومه‌وه" و داوای له میوانه‌كانی كردوه كه ئاهه‌نگ بگێڕن بۆ ئه‌م بۆنه‌یه.
ئه‌م خانمه ساڵی 2003 به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی هاوسه‌رگیری كردوه و هه‌رزوو زانیویه‌تی كه ناتوانێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ر بێت و چه‌ند ساڵێك كاری بۆ ئه‌وه كردوه كه ژیانی هاوبه‌شیان شاد بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌و ژیانه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاری جیابوونهوهیداوه.
PM:12:48:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوهتهوه