له‌سه‌ر ده‌مامك بوو به شه‌ڕ و كه‌سێك كوژرا
وێستگە ستایل-
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا پیاوێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵی ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به تاوانی كوشتنی كارمه‌ندێك له ویستگه‌یه‌كی به‌نزین دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌مامك بووه به ده‌مه‌قاڵێیان.
به‌رپرسان له شارۆچكه‌ی تریر له ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه كارمه‌ندی به‌نزین خانه‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه و داوای له‌م پیاوه ته‌مه‌ن 49 ساڵه كردوه كه ده‌مانك ببه‌ستێت، له‌به‌رامبه‌ردا پیاوه 49 ساڵه‌كه ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه بووه به ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیاندا، سه‌رئه‌نجام پیاوه 49 ساڵه‌كه گه‌نجه 20 ساڵه‌كه‌ی كوشتوه"
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بكوژه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه له سه‌ره‌تادا ویستگه‌ی به‌نزینخانه‌كه‌ی جێهێشتوه به‌ڵام دواتر ده‌مامكی به‌ستوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به چه‌ند فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانی كارمه‌نده لاوه‌كه هێناوه.
له ئێستادا بابه‌تی به‌كارهێنانی ده‌مامك یه‌كێكه له‌و ڕێكارانه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
PM:12:34:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه