بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هێلكه زۆر ده‌خۆن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له‌ڕێی پێگه‌ی Focus.de كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی خواردنی ڕۆژانه‌ی هێلكه‌یان ڕونكردۆته‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه كه پێشتر ده‌وترا زۆر خواردنی هێلكه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مه‌ترسی به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه خواردنی هێلكه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێگه به‌ریتانییه‌كه بڵاویكرۆدته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌فتانه 5 هێلكه ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن به‌ڕێژه‌ی %10 كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلكه ناخۆن.
پسپۆڕانی سویدی ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه ده‌توانن له هه‌فته‌یه‌كدا 6 هێلكه بخۆن بێ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستیان بگه‌یه‌نێت و زیاتر له‌م ڕێژه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌یه زیان به ته‌ندروستی بگه‌یه‌نێت و نابێت زیاخۆری تیادا بكرێت.
ئاماده‌كردنی هێلكه بۆ خواردن یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی كه واده‌كات ئه‌م ژه‌مه سوودی هه‌بێت یان زیان بۆنمونه هێلكه نیو كوڵاو هه‌رس و مژینی له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه ئاسانتره به‌راورد به‌و هێلكه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ گۆشت بخورێت، جگه له‌وه‌ش سوركردنه‌وه‌ی هێلكه له‌گه‌ڵ ته‌ماته به‌ڕۆنی ڕووه‌كی واده‌كات ژه‌مه‌كه هاوسه‌نگ و سوودبه‌خش بێت.
AM:10:04:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5672
جار خوێنراوه‌ته‌وه