هه‌واڵێكی خۆش بۆ توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
وێستگە ستایل-
بڕیار وایه ئه‌م هه‌فته‌یه له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له له‌نده‌ن یه‌كه‌م ڕێگای نوێی چاره‌سه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات تاقیبكرێته‌وه كه ماوه‌كه‌ی یه‌ك هه‌فته تێپه‌ڕ ناكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" تایمز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه تیمی پزیشكی وڵاتی به‌ریتانیا له هه‌وڵی به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمانی نوێن بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و ده‌رمانه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی" مارسدن" ی شاهانه تاقیده‌كرێته‌وه و دوو ژه‌م چاره‌سه‌ر به تیشك به‌چڕی له جیاتی چه‌ند ژه‌مێك چاره‌سه‌ری تیشك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به‌پچڕ پچڕی به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌لیسۆن ئالتری پسپۆڕی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییه و باس له‌وه ده‌كات كه ئێستا پیاوانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌توانن ئه‌م ڕێگا نوێیه‌ی چاره‌سه‌ر به تیشك وه‌ربگرن و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار و ماڵیان و ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ن كه توشی شێرپه‌نجه بوون.
PM:06:04:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 8696
جار خوێنراوه‌ته‌وه