‌کێن ئەوانەی پێویست دەکات کە ژەمی سێهەمی پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن؟

وێستگە ستایل-

سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیەکان CDC ژەمی سێهەمی پەسەندکرد بۆ ئەوانەی کە بەرگری لەشیان بەشێوەیەکی مامناوەند و زۆر دابەزیووە  ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە لەدوای ٤هەفتە ووەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە دەتوانن ژەمی سێهەم لەخۆیان بدەن، دكتۆر ڕه‌وه‌ند پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ كێ پێویستی به‌ وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌.


کێن ئەوانەی پێویستە لەپێشدا ژەمی سێهەم وەربگرن؟
ئەو کەسانەی کە:
1-چارەسەری شێرپەنجەیان وەرگرتووە یان وەری دەگرن .
2- چاندنی ئەندامێکیان وەک گورچیلە،جگەر بۆ کراوە یان مۆخ.
3- توشی نەخۆشی ئایدز بوون
4- دەرمانێک وەردەگرن کە بەرگری لەشیان دادەبەزێنێت
5-هەندێک کەسانی تر کە پزیشک دیاری دەکات.

-بۆچی هەندێک کەس پێویستە ژەمێکی زیادتر وەرگرێت لە ڤاکسین؟
ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان دابەزیووە بە نەخۆشیەکی قوورسی درێژخایەنیان هەیە  ئەگەری تووش بوونیان بە کۆرۆنا زۆرە.
توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان کەمە وەک کەسێکی ئاسای بەرگری وەرگرن لە دژی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینەکە.
لەبەرئەوە ئەو کەسانە پێویستە ژەمێکی زیاتر وەرگرن لە ڤاکسینەکە هەتا بەرگری باشیان بۆ دروست بێت و پارێزراوبن لە کۆرۆنا.

-پێویستە چی بکەم؟
ئەوکەسانەی کە کە بەرگری لەشیان کەمە و هەردوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن هەتا ڕێنمای پێویست وەرگرن  و بێگومان ئەو شارە یان ووڵاتەی تێیدا دەژین ڕێگە بە وەرگرتنی ژەمی سێهەم بدات و بتوانێت دابینی بکات لەدوای ۲٨ڕۆژ لە وەرگرتنی ژەمی  دووەمی ڤاکسینەکە دەتوانێت ژەمی سێهەم وەربگرێت.

-من بەرگری لەشم بەهێزە ئایا پێویست دەکات ژەمێکی تر وەرگرم؟
سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیەکان لەئێستادا بەپێویستی نازانێت کە جگە لەوانەی باسکران هیچ گرووپێکی تر ژەمێکی زیاتر وەرگرێت بەڵام لە پلاندایەو لە ژێر توێژینەوەدایە ئەگەر  ڕێگەی پێ بدرێت ڕەنگە لە پایزدا ژەمێکی زیادە بدرێت بەو کەسانەی هەر دوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.





PM:09:40:19/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌