ته‌ندروستی جیهانی ئه‌م نهێنیه ئاشكرا ناكات
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاشكرا بكات كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه.
دكتۆره مارگرێت هاریس وته‌بێژی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت" ناتوانین ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و كاره‌مه‌ندانه بزانین كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه چونكه بابه‌ته‌كه نهێنییه"
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوو ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد كه %65 ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه و تیدرۆس ئه‌دهانۆم وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كه ئاشكرای كرد كه ڤاكسینی وه‌رگرتوه و هانی هاوڵاتیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ته‌ندروستی جیهانی هانی هاوڵاتیان ده‌ده‌ن ڤاكسین وه‌ربگرن وه‌ك یه‌كێك له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی.
PM:05:36:18/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4572
جار خوێنراوه‌ته‌وه