ده‌روون: ھەر شتێک بڵێن بۆ (سێکس) باشە ئیتر لە کوردستان ناکەوێتە ئەرز
وێستگە ستایل-
كوڕه ڕاگه‌یاندنكار ده‌روون گێژه‌ن له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی له‌سه‌ر لاوازی سێكسی پیاوان نوسیوه و ده‌ڵێت" ماوەیەک سەوزەی جەرجیل ئەبوو رۆژێک پێشتر لای بەقاڵەکە حیجزت بکردایە، ئەمەم بۆ تەنز و پێکەنین نەنوسیوە، ئەمە ئەو چارەسەرەیە کە زۆرێک لە مرۆڤی کورد زۆر شەرمنانە و بەدزییەوە خەریکی چارەسەری خۆیەتی!بۆ وایە؟ خۆ لەرووی تەندروستییەوە فەرقی ھەڵامەت و لاوازی سێکسی نیە و لە رووی دینیشەوە (شەرع شەرمی نیە)"
ده‌رون نوسیویه‌تی" پیاوێک: ژنەکەم پێی وتم تۆ ئەگەر پیاوبیت حەبی ڤیاگرات نه‌ده‌خوارد، بۆ کەسێک لە سێکس لاوازبێت عەیبە دەرمانی چارەسەرکردنی بەکاربھێنێت؟"
ئه‌م كوڕه ڕاگه‌یاندنكاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه بەپێی وتەی بەرێوبەری چەند نەخۆشخانەیەکی گەورە لە کوردستاندا کە پەیوەندی ھەیە له‌گه‌ڵیاندا و وەک دیاردەیەک پێیان ڕاگه‌یاندوه کە رێژەیەکی بەرچاو لە مردنی کتوپری پیاوانی تەمەن سەروو پەنجا ساڵ بەھۆی خراپ بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەیە کە بۆ چارەسەری لاوازی سێکسیان بەکاری دەھێنن، بەبێ رێنمایی پزیشک!
PM:12:18:16/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5828
جار خوێنراوهتهوه