‌بۆ دروستكردنی مه‌دالیاكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ چی به‌كارهێندراوه‌؟

وێستگە ستایل-

لە ژیانی وەرزشیدا هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە مەدالیایەکی ئاڵتون لە ئۆڵۆمپیاد ببەیتەوە، ئۆڵۆمپیادی ئەمساڵی تۆکیۆش هەلێکی باشبوو.

لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ ـدا ٣٣٩ مەدالیای ئاڵتون و زیو و بڕۆنز بەخشران بە وەرزشوانە بەشداربووەکان، کە ئەمەریکا پشکی یەکەمی لە بردنەوەی مەدالیاکان هەیەو بە پێوانەی ١١٣ مەدالیا لە پێشی وڵاتانی جیهانەوەیە، ئەوەی گرنگە لێرەیا بپرسین ئەوەیە ئاخۆ تا ئێستا پرسیوتە ئەم مەدالیایانە لە چی درووستکراون؟

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەرپرسانی پڕۆژری مەدالیای تۆکیۆ نزیکەی ٨٠٫٠٠٠ تەن ئامێری ئەلترۆنی کۆنیان (فڕیدراو) کۆکردۆتەوە لە سەرتاسەری یاباندا، کە لەنێو ئەو بڕەدا نزیکەی ٦ ملیۆن مۆبایلی تێدابووە، بۆ دروستکردنی نزیکەی ٥٫٠٠٠ مەدالیا بۆ دابەشکردن.

ئاڵتون و زیو و بڕۆنزی نێو ئامێرە ئەلکتۆنییەکانیان دەرهێناوە لە ڕێگەی توانەوەی ئامێرەکان و وەرگرتنی ماددە خاوەکانی، کە نزیکەی:
٣٢ کیلۆ ئاڵتون
٤٫٠٠٠ کیلۆ زیو
٢٫٢٠٠ کیلۆ بڕۆنز

دەرهێنراوە تەنها لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و تەلەفیزیۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تر.
هەرچەند ئەم بیرۆکەیە تازە نییە و لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ ٢٠١٦، ٣٠٪ ـی مەدالیاکان لە پارچەی سەیارە و ڕووی ئاوێنە شکاوەکان درووستکران، بەڵام ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا کە ١٠٠٪ ـی مەدالیاکان لە ماددەی ڕیسایکڵینگ درووستبکرێن.

شایانی باسە کە ٩٠٪ ـی هەموو شار و دێیەکانی یابان بەشدارییان لەم کەمپینەدا کردووە بە بەخشینی ئامێرە کۆنەکانیان یان پێدانی زانیاری دەربارەی ئەو شوێنانەی کە دەتوانن ئامێرە ئەلکترۆنییە فڕێدراوەکانی لێ بدۆزنەوە.

و: ئاودێر نجم


PM:06:06:22/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 4212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل