به‌وێنه.. هه‌یفا یادی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنانی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" هه‌یفا وه‌هبی" له یادی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی لوبنان و له هه‌مان شوێن وێنه‌یه‌كی نوێی تۆماركردوه و یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كاته‌وه.
هه‌یفا ئه‌م وێنه‌یه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و جلوبه‌رگی سپی پۆشیوه و چه‌پكێك گوڵی ڕه‌نگ سپی پێیه و به چه‌ند وشه‌یه‌ك خه‌مباری خۆی بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی پار ده‌ربڕیوه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و زیانی ماددی زۆریش به ناوچه‌كه گه‌یشت.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" ئه‌مڕۆ بۆیه سپیم پۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی تۆ و ڕه‌نگی ئومێد و هیوایه كه نامه‌وێت له‌ده‌ستی بده‌م، هه‌سته سه‌رپێ و له‌گه‌ڵمان وه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیان"
PM:05:34:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوه‌ته‌وه