ووهان.. توشبووان به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه
وێستگە ستایل-
شاری ووهان له چین دوباره بۆته سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شریتی ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا دوباره ئه‌م شاره بۆته مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی شریته گۆڕاوه‌كه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه.
لی تاو ئان جێگری سه‌رۆكی گشتی حكومه‌ت له شاره‌وانی ووهان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌نجامی تێكڕای پشكنینه‌كانی PCR كه له‌و شاره كراوه ده‌ریخستوه تێكڕای توشبوون به ڤایرۆسه‌كه ڕووی له زیادبوون كردووه و گۆڕاوی ده‌لتا زۆر به خێرای بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره، هه‌تا كاتژمێر 7 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 4-8 -2021 زیاتر له 31 هه‌زار ژووری نه‌خۆش ئاماده‌كراوه و 26.100 ژوور به نه‌خۆش پڕبۆته‌وه.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی 3 ڕۆژی داهاتودا نزیكه‌ی 9 هه‌زار ژووری دیكه پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا كه‌ره‌نتین بكرێن و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
PM:04:41:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه