جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی چی له سییه‌كان ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا ڕووی له زیادبوون كردووه و ئه‌وانه‌ش كه له كێشانی جگه‌ره‌ی ئاسایی دوور كه‌وتونه‌ته‌وه ئێستا جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن.
ستیڤن برۆدیریك نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له خوێندنگای جۆنز هۆبكنز ده‌ڵێت" هێشتا توێژینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر سییه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تادایه و چه‌ند ساڵی داهاتوو كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت به ته‌واوه‌تی"
له ماوه‌ی 24-36 مانگی ڕابردوو ژماره‌ی توشبووان به نه‌خۆشی سییه‌كان له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن زۆر زیادی كردووه و له‌ناو هه‌ر جگه‌ره‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا نزیكه‌ی 7000 مادده‌ی كیمیاوی هه‌یه كه كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر سییه‌كان.
مادده‌ی سه‌ره‌كی كه شله‌ی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی لێ دروست ده‌كرێت" ئه‌سیتاتی ڤیتامین E یه كه له‌كاتی هه‌ڵمژینی و ئه‌م مادده‌یه له سییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه‌وه زیان به سییه‌كانیان گه‌یشتووه و مادده‌ی دووه‌م ئه‌سیتیله كه بۆ به‌تامكردنی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنیه‌كه به‌كارده‌هێندرێت و زیان به ڕێڕه‌وه بچووكه‌كانی سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و جگه له‌وه‌ش فۆرملدیهاید له‌م جگه‌ره‌یه‌دا هه‌یه كه هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
PM:03:00:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه