ڤیدیۆ: مرد و زیندوبویه‌وه و دوباره مرده‌وه
وێستگە ستایل-
حاڵه‌تێكی ته‌واو جیاواز له شاری" ئه‌دكۆ" سه‌ر به پارێزگای " البحیره" له میسر ڕویدا له كاتی ناشتنی ته‌رمی كه‌سێك، چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌وه‌ی بیخه‌نه گۆڕه‌وه زیندو بۆته‌وه به‌ڵام دوای پشكنینی دوباره ده‌ركه‌وتووه كه گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌نها له كاتی خستنه گۆڕه‌دا جوڵاوه‌ته‌وه.
كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی 43 ساڵ بووه و توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و له‌به‌ر تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ به‌كارهێندراوه و چۆته كۆماوه و دواتر دڵی له كار كه‌وتووه و تیمی پزیشكی هه‌وڵی خۆیان له‌گه‌ڵداوه به‌ڵام دواتر ڕایانگه‌یاندوه كه كۆچی دوایی كردوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ویستویانه بیخه‌نه گۆڕه‌وه هه‌ستیان به جوڵه‌ی به‌شی سكی كردوه بێ ئه‌وه‌ی ڕوخساری بجوڵێنێت، دوباره گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌و ئومێده‌ی زیندوو بێت به‌ڵام دوای دووباره پشكنین پزیشكه‌كان ڕایانگه‌یاندوه كه كۆچی دوایكردوه.
PM:06:48:28/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه